هاوڵاتیان لەفێڵێكی نوێ ئاگادار دەكرێنەوە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا

10/12/2018 - 13:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی هاوڵاتیان لەفێلێكی نوێ ئاگادار دەكاتەوە ڕاشیدەگەیەنێت: بەتۆمەتی‌ فێڵكردن لەهاوڵاتیان كە گوایە نەوتیان بۆ وەردەگرێت تۆمەتبارێك دەستگیركرا.


بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەتۆمەتی‌ فێڵكردن لەهاوڵاتیان كە گوایە نەوتیان بۆ وەردەگرێت، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ سەر بەبەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبارەكە بەناوی‌ وەرگرتنی‌ نەوتەوە، كارتی‌ نەوت‌و بڕی‌ 50 هەزار دیناری‌ لەژمارەیەك هاوڵاتی‌ وەرگرتووەو نەوتەكەشی‌ بۆ وەرنەگرتون، پاش تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەسەری‌، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیاری‌ توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتبارەكە ناوی‌ (هـ، ع، ق) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1985 دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییە. لەئێستا تۆمەتبار بەبریاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 457 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە.

 

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی‌ لەو جۆرە لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەكەن تا روبەروی‌ ئەم حاڵ‌ەتە نەخوازراوانە نەبنەوە.

 

 

س ب