سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی باس له‌موچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 12:36

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای  ده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری داوه‌ موچه‌ی هه‌رسێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وت بكات .

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندوه‌ ، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی یه‌لول وه‌رده‌گرن و موچه‌ی هه‌رسێ مانگی تشرینی یه‌كه‌ م و تشرینی دووه‌م و كانوی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌زاره‌تی دارایی بریاری داوه‌ ئه‌م سێ موچه‌یه‌ پاشكه‌وت بكات .

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، له‌سه‌رتایی ساڵی داهاتوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌تی عێراق رێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ زیاد بكات كه‌ مانگه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌نێرێت .

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا حكومه‌تی عێراقی مانگانه‌ (317) ملیار دیناربۆموچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت .

 ن.ش