سبه‌ینێ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت

10/12/2018 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم له‌رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو ده‌ستیكرد به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران، له‌ ئێستادا له‌ دابه‌ش كردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌ و سبه‌یێ سێشه‌مه‌ یه‌ك وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ له‌ گه‌نجیه‌ی شاری هه‌ولێر ، سبەینێ سێشەممە، موچەی مانگی ئه‌یلولی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابووری دابەشدەکرێت.
 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری داوه‌ خشته‌ی موچه‌ بۆراگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا نه‌كات و هه‌موو رۆژانی پێنجی مانگ ده‌ست ده‌كات به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ ، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش ئه‌مه‌ دواین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ ساڵی (2018). 
 ن.ش