لەعێراقدا بەهەرێمی كوردستانەوە زیاترلە19ملیۆن هاوڵاتی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 12:52

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت لەئێستادا لەعێراقدا بەهەرێمی كوردستانەوە زیاترلە19ملیۆن هاوڵاتی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن و زیاترلە17ملیۆنیش تۆرە كۆمەڵایەتیەكانبەكاردەهێنن.

ئەمرۆ دووشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ،نەعیم ثجيل، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند " لەئێستادا لەعێراقدا بەهەرێمی كوردستانەوە زیاترلە19ملیۆن هاوڵاتی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن و زیاترلە17ملیۆنیش تۆرە كۆمەڵایەتیەكانبەكاردەهێنن."


وەزیری گواستنەوە گەیاندن ،راشیگەیاندوە" لە ساڵانی داهاتوودا كەرتی گواستنەوەو گەیاندن پلانی نوێی بۆدادەنرێت بۆبەرەو پێشچونی و حكومەتیش هەستی بە گرنكی گەیاندن كردوە بۆبواری گەشەپێدان "
أ.س