نادیه‌ مورادهێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

10/12/2018 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كچه‌ چالاكوانی ئێزدی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرت له‌ لێدوانێكیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌ولێر شكستی هێناوه‌ له‌ پارێزگاری كردنی یه‌زیدیه‌كان ته‌نیا ته‌ماشایان ده‌كردین  .

مراد ئاشكرای ده‌كات ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژویه‌ بۆگه‌لی یه‌زیدی ،كه‌ قوربانی توندو تیژی سێكسین، ئه‌مرۆ چاكه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر شه‌ردا ، مرۆڤایه‌تی سه‌ركه‌وتووه‌ به‌سه‌ر تیرۆر،  براكانم و كوره‌ براكانم له‌ده‌ستدا، به‌هۆی تیرۆرستی داعش ، ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌وڵیداوه‌ یه‌زیدیه‌كان ره‌ش بكاته‌وه‌ .

 له‌كۆتایدا ده‌ڵێت: له‌مه‌ زیاتر سۆزداریمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن  ، پێوسته‌ كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی پارێزگاریمان بكات،یه‌زیدیه‌كان  له‌ژێر پارێزگاری نێو ده‌وڵه‌تی بێت، به‌بێ ئه‌وان هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ بۆمانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌، چونكه‌ هه‌ولێر و به‌غدا شكستیان هێنا له‌ پارێزگاری كردنی یه‌زیدیه‌كان، ته‌نها ته‌ماشایان ده‌كردین .

ن.ش