دكتۆر محه‌مه‌د هاودیانی به‌شداری كۆنفرانسی ساڵانه‌ی دادگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات

10/12/2018 - 18:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ساڵانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ به‌رواری (5/12/2018 بۆ 12/12/2018) سازده‌كرێت ، دكتۆر محه‌مه‌د هاودیانی وەكو ئەندامی هاوپه‌یمانی كوردی لە دادگای تاوانی نێودەولەتی و شارەزا لەبواری تاوانی جینۆساید سه‌ردانی شاری لاهای (داناخ) له‌ هۆلندا كرد.

د.محه‌مه‌د هاودیانی ئەندامی هاوپه‌یمانی كوردی لە دادگای تاوانی نێودەولەتی و شارەزا لەبواری تاوانی جینوساید به‌ كوردیوی راگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌مان پێكهاتووه‌ له‌ به‌ڕێزان ، حاکم رزگار و به‌ڕێز عبدالرحمن زێباری و پارێزه‌ر ئه‌یاد کاکەیی و چالاكوان عه‌لی مه‌حمود.

د.هاودیانی وتیشی: له‌م كۆنفرانسه‌ ، له‌ به‌رواری 8/12/2018 پانێلێك تایبه‌ت كرابوو به‌ جینوسایدی كوردان ، كه‌ له‌لایه‌ن چالاكوان عه‌لی مه‌حمود به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ به‌ بابه‌تیانه‌ باس و خواسیان له‌ جینوسایدی كوردان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رده‌م كوردستانیان هه‌یه‌.

محه‌مه‌د هاودیانی باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌ چاویان كه‌وتووه‌ به‌ خاتوو (فاتو بن سودە) كه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌.