یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی‌ لە وەفدێکی سەفارەتی بەلجیکا کرد

10/12/2018 - 18:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱۸/۱۲/۱۰ بەڕێزان د. صلاح الدين بابكر ئەندامی ئەنجومەنی جێ بەجێکردن و مغدید صديق ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێزان پاتریک سگریف و یۆوای ڤریل.


لە دانیشتنێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر رێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی و کوردستانی کردەوە لەسەر پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی حکومەت بۆ بەکارخستنی دەزگا خزمەتگوزاریەکان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان.


لەتەوەرەیەکی تردا باس لە بڕیاری یەکگرتوو کرا بۆ هەڵبژاردنی ئۆپۆزسیۆنی لە چوار ساڵی داهاتوو، ئۆپۆزسیۆنێکی میانڕەو و کاریگەر بۆ دەرخستنی راستیەکان و دروستکردنی فشار لەسەر حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.


لەتەوەرەیەکی تر باس لەڕڵی یەکگرتوو کرا لە حکومەتی عێراق بە ئاراستەی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان بۆ سەقامگیری لە پرسەی سیاسی لە عێراق.
لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا کرا.

 

 

ئـ . كـ