له‌مه‌ودوا پاره‌ی ڤیزای ئێران له‌چه‌ند توێژێكی هه‌رێم وه‌رناگیردرێت

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 15:31

لەكۆبونەوەی نێوان پارێزگاری كوردستان (سنە) و پارێزگاری سلێمانی-دا بڕیاردرا، به‌لادانی پارەی ڤیزا لەنێوان هەردوولا بۆ چه‌ند توێژێكی دیاركراو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر پێشنیازی ئێمە كونسوڵیەتی گشتی ئێران بڕیاریاندا، كە ئەو تیمە وەرزشی و كلتوری و ڕۆشنبیرییانەی سەردانی ئێران دەكەن، لەپارەی ڤیزە دەبەخشرێن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەسلێمانیش لەئەمڕۆوە ئەو بڕیارە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، وتیشی، “بەنمونە ئەو كەسانەی بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی لەسبەینێوە دەكەن لێیان بووراون”.

 ر.ق