شه‌پۆلێكى به‌فر و باران ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 06:13

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت" شه‌پۆلێكى باران بارین له‌ دره‌نگانێكى شه‌وى (سێشه‌ممه‌) ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و تا ڕۆژى (هه‌ینى ) به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رمان (چوار) بۆ (پێنج) پله‌ داده‌به‌زن".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى دەست كوردیو كەوتووە تیایدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌"كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كان له‌ ئه‌نجامى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا و بارسته‌ هه‌وایه‌كى سارد له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا ده‌بێت و كارده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان"

كه‌شناسى هه‌رێم ده‌شڵێت" له‌ ناوچه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و له‌ سلێمانى وهه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك و ئیداره‌ى گه‌رمیان باران بارین به‌شێوه‌ى مام ناوه‌ند ده‌بارێت، هاوكات ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش شه‌پۆلێكى به‌فربارین ده‌یانگرێته‌وه‌".

 

Image may contain: text