دوو مانگه‌ مێردمنداڵێك ده‌ستگیركراوه‌ و دژه‌ تیرۆر و قوباد تاڵه‌بانیش روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

11/12/2018 - 15:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوو مانگ بەر لە ئێستا مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی (ه. م) لە کفری لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکرا ، بەگوتەی کەسوکارەکەی، تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە.

کەسوکاری ئەو منداڵە دوو رۆژە لەبەردەم دادگادان بە میدیاكانیان راگه‌یاندووه‌ " مناڵەکەمان ١٦ ساڵەو دەستگیرکراوەو ماوەی دوو مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی نازانین".

 

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و مێرمنداڵه‌ به‌فه‌رمانی قوباد تاڵیبانیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ نووسینگەی قوباد تاڵه‌بانی لە روونکردنەوەیەکدا ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

رۆژی سێشەممە 11-12-2018، سەمیر هەورامی، راوێژکاری راگەیاندنی قوباد تاله‌بانی له‌ روونکردنەوەیەکیدا رایدەگەیێنێت: "پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن، گوایە مێردمنداڵیکی گەرمیانی بە فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران دەستگیراوە بە تۆمەتێکی نادیار و دواتر رەوانەی دادگای سلێمانی کراوە، بەپێویستمان زانی هەموولاییەک ئاگادار بکەینەوە کە؛ ئەو پرسە بە هیچ شێوەییەک و دوور و نزیک پەیوەندی بە بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیرانەوە نییە".

هه‌ر له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و مێردمنداڵه‌ وتەبێژێك له‌ هێزەکانی دژەتیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت " ئەو تۆمەتبارە دەیان ئەكاونت و پەیج و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە ناوی دەزگاكەمانەوە تەزویر".

وته‌بێژێكه‌ی دژه‌تیرۆ له‌راگه‌ینراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت" لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانی و بەپێی مادەی( 264 )  لە یاسای سزادانیعێراقی، تۆمەتبار (ه. م)، لە كفری دەستگیرا، بە هۆی ئەوەی ناوبراو كەسێتی واتایی دەزگای دژە تیرۆری ساختە كردوە، و لەڕێگەی دروست كردنی دەیان ئەكاونت و پەیج و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە ناوی دەزگاكەمان و كارمەندانی ماندونەناسی دژە تیرۆر، ناو و كەسێتی دژە تیرۆری بەكار هێناوە و پەیج و ماڵپەڕە ساختەكانی بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، شێواندنی پەیوەندیی خێزانی، و بڵاوكردنەوەی گومان و دڕدۆنگی لە دژی چەندین خێزان و بنەماڵە لە گەرمیان و ناوچەكانی تری كوردستان بەكارهێناوە، و تەنانەت دەستی لە كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانیش نەپاراستوە. هەروەها تۆمەتبار (ه. م) ئەو پەیج و ماڵپەڕانەی بەكار هێناوە بۆهەڕەشە پێكردن و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن و وەرگرتنی پارە، كە تێكڕای ئەو رەفتار و هەڵسوكەوتانە، پێچەوانەی یاسا و دژ بە ئاسایشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانن وبەردەوامبونیان رێگەپێنەدراوە."

 

ر.ق