ئێران داوا له‌ بازرگانانی كوردستان ده‌كات داوای یاسایی لەسەر ئەمریكا تۆمار بكەن

11/12/2018 - 15:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا خستۆیتیه‌ سه‌ر ئێران سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی داوا لە بازرگانان و رێكخراوەكانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەكات، داوای یاسایی لەسەر ئەمریكا تۆمار بكەن.

سەعدوڵا مەسعودیان، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هاوبەش لەنێوان (زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوردستان –سنە) وتی، گەمارۆ ئابووریەكان سەر ئێران، هۆكارە بۆ پەك خستنی كار و جوڵەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا، توند كردنەوەی ئەو سزایانەش چەند كاریگەری لەسەر ئێران هەبێت، ئەوەندەش بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ و دەوروبەر كاریگەری هەیە.

وتیشی: داواكارم، ڕێكخراوەكانی كەرتی تایبەت، لە هەرێمی كوردستان، لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار بكەن دەرهەق بە پەك خستنی جوڵەی بازرگانی و ئابووری هەرێم كە بەهۆی گەمارۆكان، ئەو كەرتە گرنگە پریشكی پەككەوتنی بەردەكەوێت.

 

ر.ق