دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 12:53

له‌ناوبازاڕی شاردا دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی بڕینی گیرفانی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و دزینی پاره‌ لێیان، ده‌ستگیركران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ رێی په‌یجی خۆیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراون. 
ئه‌وه‌شیان رونكردۆته‌وه‌، دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و هه‌شت سكاڵای یاساییان له‌سه‌ره‌. ئێستاش به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 444 له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

ر.ق