‌ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن

12/12/2018 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئه‌یلولی ئەمساڵ دەكات و به‌ هه‌مان خشته‌ی مانگه‌كانی رابردوو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كورديوي راگه‌یاند:له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ ده‌كرێت و به‌مشێوه‌یه‌ و به‌م ریزبه‌ندیه‌ مووچه‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت:

ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان
ئەنجومەنی ئاسایش
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی كارەبا
دەزگای ئاسایش
زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و ب . رەگەزنامە
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵا
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین

وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

سه‌رچاوه‌كه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت  به‌ كوردیوی راگەیاند: "لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ جێگیر كراوه‌  و تەنیا ئەگەر رۆژێك بكەوێتە پشووی فەرمی گۆڕانكاری روودەدات لەو كاتەشدا ئەگەر وەزارەتەكە لیستی مووچەی ئامادەكردبێت ئەوا پێش دەخرێت یاخود بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت".