به‌رپرسێكی یه‌كێتی مامۆستایان ئاشكرایده‌كات كه‌ وه‌زیری دارایی فێڵی له‌هاوڵاتیان كرد

12/12/2018 - 14:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌زیری دارایی فێڵی له‌هاوڵاتیان كردو رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ موچه‌ی هه‌رسێ مانگه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2018 به‌ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت .

عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌كوردیوی راگه‌یاند: موچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12 ئه‌خرێته‌ ساڵی داهاتوو به‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌م دیسان موچه‌ی 3 مانگه‌كه‌ به‌فێڵێكیتر پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.

ناوبراو  وتیشی : ئه‌و چاكسازیه‌ی كه‌بریاره‌ موچه‌ چاك بكرێت و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ،ئه‌وه‌ش دیسان خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه‌ بۆ سێ مانگیتر و دوای ده‌خه‌ن.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د بۆ كوردیو وتیشی :ئه‌گه‌ر بێت و  له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش نه‌كرێت ئه‌وا خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و فێڵه‌ی كه‌ ئه‌م حكومه‌ت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هاوڵاتیانی ده‌كات.

ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو كه‌ موچه‌ی هه‌ر سێ مانگی 10 و 11و 12 ی ساڵی 2018 به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت .

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی