بزانه‌ گۆران به‌چ مه‌رجێك رازی بووه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌ت بكات

13/12/2018 - 16:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ ئاشكرای كردوه‌ حزبی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رازی بووه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، یه‌كێك له‌و مه‌رجه‌كان  نابێت باسی ئه‌وه‌ بكات به‌ته‌نیا  پارتی هۆكاری كێشه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان  .

 سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ هه‌ولێر كۆبویه‌وه‌  و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران چه‌ند پۆستێك وه‌ربگرێت و به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو بكات .

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ رێكه‌وتوون بزوتنه‌وه‌ی گۆران پۆستی دووه‌می جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ دوو پۆستی وزاری، یه‌كێكیان سیادی بێت ، وه‌ به‌شداری بكات له‌هێزه‌كانی ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه،‌ یه‌كێكی تر له‌مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ نابێت گۆران ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌م كوریه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بێت، نابێت بڵێت پارتی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كان بووه‌ هه‌روه‌ك له‌ساڵانی رابردوو ئه‌مه‌ی ده‌گوت.

ن.ش