خشتەی دابەشكردنی موچە لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوكرایەوە

15/12/2018 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر (كوردیو) بڵاوی كردۆتەوە، ئەم هەفتەیە چەند وەزارەت و دەستە و فەرمانگەیەكی تری حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 9 وەردەگرن.

بەپێی خشتەكە ئەم وەزارەتانە لەم هەفتەدایە موچە وەدەگرن:

یەك شەمە16ی مانگ ، موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دووشەمە17ی مانگ ، موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەكان دابەش دەكرێت.

سێ شەمە18ی مانگ موچەی كارمەندانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

چوارشەمە19ی مانگ ، موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

پێنج شەمە20ی مانگ ، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێت.

به‌ڵام به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك رۆژی یەك شەممەی ئەم هەفتەیە موچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت، هەرچەندە لە خشتەدا نیە.