هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان

15/12/2018 - 14:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
دوای ئه‌وه‌ی   بریار له‌سه‌ر زیاد كردنی به‌ش بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان درا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات .
 ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: به‌هه‌وڵی نوێنه‌رانی كوتله‌ كوردییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی، توانراوه‌ پشكی هه‌رێم له‌(12.65%)وه‌ بۆ له‌(14%)ی بودجه‌ی عیراق زیاد بكرێت، ئێستاش ئه‌و پێشنیازه‌ جێگیركراوه‌، ته‌نها ماوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ندبكرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، نوێنه‌ری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشنیازه‌كانیان په‌سه‌ندكردوه‌ كه‌ پێشنیازه‌كان جگه‌ له‌زیادكردنی بودجه‌ی هه‌رێم، پشكی پێشمه‌رگه‌و بودجه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێمیشی تێدا ڕه‌چاوكراوه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردووه‌، نوێنه‌رانی كورد، 47 خاڵیان پێشنیازكردبوو بخرێنه‌ ناو پڕۆژه‌یاساكه‌، پشكی پێشمه‌رگه‌و بودجه‌ی هه‌رێم و دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ندین خاڵی گرنگی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.

 ن.ش