داوای دوو لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت ،بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی چیه‌

16/12/2018 - 14:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بریاریدا موچه‌ی هه‌رسێ مانگی فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وت ناكرێت ، له‌ ئێستادا گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم داوای لیستی موچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی 11و 12ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.

میدیایه‌كی نزیك ل یه‌كێتی ئاشكرای كردوه‌و، داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ به‌زوترین كات لیستی موچه‌ی هه‌ردوو مانگی (11و 12) ئه‌مساڵ ئاماده‌بكه‌ن و به‌زویی ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریدا به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌رسێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ساڵی داهاتوو بدرێت، بۆیه‌ ئێستا داوا له‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌یه‌ك كراوه‌ لیستی هه‌ردوو مانگی (11و 12) ئاماده‌بكه‌ن و به‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لیستی موچه‌ی مانگی (10) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی پێشوتر ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كرابون.

تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ده‌بێت لیستی موچه‌ی هه‌ر 12 مانگی فه‌رمانبه‌ران له‌حیساباتی كۆتایی ساڵدا ئاماژه‌ی پێبكرێت و وه‌كو داتا داخڵ بكرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.

ن.ش