ره‌فتارێكی به‌رپرسێكی كورد له‌ به‌غدا ده‌نگۆی زۆر به‌دوای خۆی ده‌هێنێت

16/12/2018 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران به‌شداری له‌كۆنگره‌ی یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران كرد له‌ توركیا، ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ی له‌مل كرد ،داوا ده‌كرێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .
(مەریوان نادر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقرایگەیاند: بەشیر خەلیل جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە لەگەڵ وەفدێكی عیراق سەردانی توركیای كردبوو بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی‌ یەكگرتووی‌ پەرلەمانتارەكان لەپێناو قودس، ئاڵای توركیای لەملكردبوو، ئەم كارەش زۆر مانای مەترسیدار لەخۆدەگرێت.
 
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئەم كارەی بەشیر خەلیل بە شكاندنی سەروەریی و شكۆی وڵات و سەپاندنی هەژمونی توركیا لەسەر عیراق وەسف دەكرێت.
 
مه‌ریوان نادر ءئه‌وه‌شی بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، ئەم رەفتارەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، كە لەسەر پشكی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، نیگەرانی پەرلەمانتارانی عیراق ولایەنەكانی لێدەكەوێتەوەو رووبەرووی بانگهێشتكردن و لێپێچینەوەی توندیش دەبێتەوە.
 ن.ش