پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر ئاگر ده‌گرێت و دووكه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن

یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 12:31

به‌یانی ئه‌مرۆ له‌كاتی ده‌وام كردنی قوتابیان ، پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌ك ئاگر ده‌گرێت و به‌م هۆیه‌وه‌ دوو مامۆستا بریندار ده‌بن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن .

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كورد یو ،ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ئاهه‌نگی تێكه‌ڵاو ، به‌هۆی لێدانی زه‌نگی پشوو و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان ،پۆلێكی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ ئاگر ده‌گرێت و هۆكاره‌كه‌ی به‌هۆی كه‌وتنی زۆباوه‌ بووه‌ .

 كوردیوو ئه‌وه‌شی زانیوه‌ له‌كاتی كۆنترۆل كردنی ئاگره‌كه‌ دوو مامۆستا بریندار ده‌بن و ره‌واه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون .


 ن.ش