به‌ڵگه‌ - په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مامۆستایه‌ك سزا ده‌دات له‌ به‌روارێك كه‌هێشتا نه‌هاتووه‌

یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 12:35

 

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست كورد یو كه‌وتوووه‌ ، مامۆستایه‌ك به‌ناوی روناک عەبدولواحید  لە خوێندنگای ئیبراهیم ئەحمەدی بنەڕەتیی شاری سلێمانی، موچەی ١٦ی رۆژی لێبڕاوە بە بیانووی ئەوەی کە ناوبراو لە ١٠ی ئەم مانگەوە بۆ ٢٦ی ئەم مانگە دەوامی نەکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە (١٦ی مانگ) دەرچووە و هێشتا ئەو بەروارە نەهاتووە کە لە بڕیارەکەدا دیاریکراوە.

هه‌ر له‌ بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، روناک عەبدولواحید بۆ ماوەی یەک ساڵ و لە ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧وە بۆ ١٠ی ئەم مانگە مۆڵەتی بێموچەی وەرگرتووە و لە بەرواری ١٠ی ١٢ی ٢٠١٨دا مۆلەتەکەی تەواو بووە و ناوبراویش موباشەرەی بۆ کراوە و دەوامی کردووە.

بەڵام سەیر لەوەدایە کە سەرباری دەوامکردنی و سەرباری ئەوەی هێشتا ٢٦ی مانگی ١٢ نەهاتووە، بەلام بەڕێوەبەرایەتییەکە سزای مامۆستاکەیان داوە و دەڵێت، لە بەرواری ١٠ ی ئەم مانگە تا ٢٦ ی ئەم مانگە مامۆستای ناوبراو دەوامی نەکردوە.

 

ر.ق