سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو : لەكاتی ئێسكپایەربووندا رێگەبه‌كۆمپانیای دیلۆت ده‌درێت راپۆرته‌كانی بڵاوبكرێتەوە

16/12/2018 - 15:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای دیلۆیت تایبه‌ت به‌هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە راپۆرتەكانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گرێت، ئاشكرای ده‌كات،ئه‌م كۆمپانیایه‌ ته‌نیا كاری  خستنەڕووی داتاكانەپێشتر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان هه‌مان كاری ده‌كرد 

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەراگەیاند:ئەو راپۆرتانەی كۆمپانیای دیلۆیت لەبارەی بڕی هەناردەو نرخی نەوت و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بڵاویدەكاتەوە، تەنیا خستنەڕووی داتاكانە، وردبینی نابێت تەنیا بۆ خستنەڕووی زانیارییەكان بێت، بەڵكو پێویستە بۆ دیاریكردنی كەموكورتی و كەلێنەكان بێت، كە كۆمپانیای دیلۆیت تائێستا ئەو كارەی نەكردووەو راپۆرتی كەموكورتییەكانی بڵاونەكردۆتەوە.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، له‌ئێستاداتەنیا كاری خستنەڕووی داتاكانە، كە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش هەمان كاری دەكرد، بەڵام ئەم كۆمپانیایە بە فۆڕمێكی دیكە دەیخاتەڕوو، وه‌ یەكێكی دیكە لەكێشەكانی ئەو كۆمپانیایە، ئەوەیە كە راپۆرتەكانی لەكاتی ئێسكپایەربووندا رێگەی پێدەدرێت بڵاوبكرێتەوە.

ن.ش