رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی وه‌زیری پێشووی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

16/12/2018 - 16:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه‌ ،به‌بریاری وه‌زیری پێشووی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی موچه‌ی ژماریه‌ك كه‌مئه‌ندام بڕواوه‌ ، نوسینگه‌ی وه‌زیر رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و سه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هه‌واڵانه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ 

ئه‌مرۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن  بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ به‌بریاری وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌م ئه‌ندام براوه‌ ، ئێمه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندانه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌ كاری له‌م جۆره‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ قه‌ڵسن به‌پرۆژه‌ چاكسازیه‌كانی وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی  .

 نوسینگه‌ی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 

 16/122018

 ن.ش