دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 13:29

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و لە ئێستادا لە مەڵبەندی 10 دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەرواری 16/12/2018 دابەش كردنی نەوت لە مەڵبەندی 10 بەردەوامە لە گەڕەكەكانی سەرچنار و شەهیدانی سەرچنار.

ئاشكراشی كردووە، مەڵبەندی 10 گەورەترین مەڵبەندی سلێمانییە، كە 36 هەزار ماڵ لە خۆ دەگرێت و تائێستا توانراوە نەوت بەسەر 20 هەزار ماڵدا دابەش بكرێت.

هەر بەپێی ڕأگەیەنراوەكە، “بەیانی دابەش كردن لە ناوچەی پشدەر بەردەوام دەبێت لە سنوری ناحیەی ژاراوە” .

 

ر.ق