سێ منداڵ سوتان و دایکیان بریندارە

16/12/2018 - 22:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەهۆی ئاگر كه‌تنه‌وه‌وه‌ له‌ ماڵێك لەگه‌ره‌كی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ " دایکێک و سێ منداڵ سوتان مندالەکان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ کە تەمەنیان لە نێون ساڵێک بۆ ٥ ساڵە " دایکەکە برینداره‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی دەکرێت تەرمەکانیش به‌ مه‌به‌ستی لیكۆلینه‌وه‌ی زیاتر ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی ده‌كرین" .

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ بە ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی ڕاگەیاند " ئاگرەکە بە هۆی شۆرتی کارەباوە بوە و لە ئێستادا کۆنترۆڵکراوە وهێزە ئەمنیەکان لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن ".

 

 

ئـ . كـ