وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەبارەی رەگەزنامەكەی بەرهەم ئەحمەد سالح رونكردنەوە دەدات

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 09:28

بەشی ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیان لەبارەی دەستبەرداربونی سەرۆك كۆماری عێراق لە رەگەزنامە بەریتانیەكەی رونكردنەوە دەدات.

بەشی ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دوێنێ 17ی كانونی یەكەمی 2018 رایگەیاند كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی بووە.

باس لەوەش دەكات سەرۆك كۆماری عێراق ناوی خۆی نووسیوە لە ریزی ئەو كەسانەی كە دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكانیان بوون، بۆیە پێویستە لەسەریان چەند بەڵگەنامەیەك بگێڕنەوە بۆ وڵاتەكەمان.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوەش دەكات بەپێی حوكمەكانی بەندی 12 یەكەم لە یاسای رەگەزنامەی بریتانی كە ساڵی 1981 دەرچووە، سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی گەشتكردنی بریتانیا كە لەلایەتی بیگەڕێنێتەوە بۆ ئۆفیسی پاسپۆرتی شاژنی بریتانیا لە لەندەن.