دارایی داوای لیستی سێ مووچەی فەرمانبەران دەكات

18/12/2018 - 12:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم لەرێگەی گەنجینەکانەوە داوا لەسەرجەم فەرمانگەکان دەکات، "لیستی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2018 رەوانە گەنجینەی پەیوەندیدار بکەن".


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە كوردیوی راگەیاند داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە بەپەلە لیستی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2018 بۆ مەبەستی وردبینکردن رەوانەی گەنجینەی پەیوەندیدار بکەن.


ڕوونیشیکردەوە، دەبێت لیستی مووچەی سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ لە ئەژمێری کۆتایی ساڵی 2018 ئاماژەی پێ بدرێت.


ئەمە لەکاتێکدایە، تاکو کۆتایی ئەم مانگە تەنها مووچەی مانگی 9ی 2018 دابەش دەکرێت، وەزیری داراییش لە هەفتەی ڕابردوو ڕای گەیاند، کە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێت و لە ساڵی داهاتوو بەردەوامی بە دابەشکردنی مووچەی ساڵی 2018 دەدرێت.