گۆران: نامانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 11:45
دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران دووجار له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبویه‌وه‌ وچاوه‌روانی كۆبونه‌وه‌ی سێیه‌م ده‌كات ،به‌برپرسێكی ئه‌و حزبه‌ ئاشكرای  ده‌كات نایانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوویان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵكو هه‌وڵ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتی ئاسایی بێته‌وه‌.
(چالاك مه‌هه‌ندیس )ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می شاندی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوولا بوو كه‌ له‌ڕابردوودا له‌ نێوانیان دروست بوو، به‌تایبه‌ت له‌ پرسی په‌رله‌مانی پێشوو و وه‌زیره‌كان، بۆیه‌  ئه‌مجاره‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌ وردی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆ بكات و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ ڕابردوودا كراون، دووباره‌یان نه‌كاته‌وو، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی تر ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی و گۆڕان ده‌بێت و پارتی پێشنیازه‌كانی خۆی بۆ گۆڕان ده‌خاته‌روو.
موهه‌ندیس ئه‌وه‌شی بۆ ووشه‌ ئاشكرا كردوه‌، بزووتنەوەی گۆڕان دڵنیایی زیاتری لە پارتی دەوێت بۆ چوونە ناو حکوومەت، چونکە ئەوەی لە کابینەی رابردوو رووی دا، نامانه‌وێت دووباره‌ ببێته‌وه‌.
ن.ش