دواین زانیاری له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی 10فه‌رمانبه‌ران

18/12/2018 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو ئاشكرای كرد ، موچه‌ی هه‌رسێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ پاشكه‌وت ناكرێت ،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م وه‌زارته‌ ئاشكرای كردوه‌، گه‌نجینه‌كان داوایان له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بنێرن . 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند :لەبەر مەترسی پاشەکەوتی موچەی سێ مانگیی کۆتایی ئەمساڵ داوامان لە وەزارەتەکان کردووە، لیستی موچەی کارمەند و فەرمانبەرەکانیان بنێرن و ئەوش دڵنیاییە بۆ ئەوەی کە موچەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشبکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بۆ ئێن ئارتی ئاشكرا كردوه‌ ، گەنجينەكانی وەزارەتی دارايی داوايان لە وەزارەتەكان كردووە بۆ ئەوەی لیستی موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵیان بۆ بنێرن.

ن.ش