دواین زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی بزانه‌

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 12:51

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌ به‌رپرسێكی سه‌ربازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌خمور، له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌ تیرۆری پارتی  ده‌ستگیركرا، تائێستا ئازاد نه‌كراوه‌، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌و حزبه‌ش له‌شارۆچكه‌ی مه‌خمورا ئاشكرای ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بووه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی له‌ قه‌زای مه‌خمور به‌میداكانی رایگه‌یاند : له‌ دوێنێوه‌ به‌رپرسێكی سه‌ربازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌خمور له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئازادكردنی ئه‌و به‌رپرسه‌مان ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.

ن.ش