دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوا خرا و دوو وه‌زیز متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 13:15

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام درا ، له‌م دانیشتنه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ به‌ سێ كاندیدى وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى درا و  هاوكات دوو له‌ كاندیده‌كان ده‌نگى پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردوه‌، هه‌ریه‌ك  له‌ (عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانى) بۆ وه‌زیرى رۆشنبیری، (قوسه‌ى سوهه‌یل ) بۆ وه‌زیرى خوێندنى باڵا، (نورى سه‌باح حه‌مید) بۆ وه‌زیرى پلاندانان ده‌نگی پێویستیان هێنا، وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( سه‌با خه‌یره‌دین تائى) بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، (هه‌نا عه‌مانۆئیل) بۆ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران نه‌یانتوانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنن  .
دواى كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان یه‌كلا بهونه‌وه‌ی سێ پۆستی وه‌زاری له‌كابینه‌كه‌ی عادل عبدولمه‌هدی،  دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا،