له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر ئاگر كه‌وته‌وه‌

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 13:44

 

ئاگر لە نەخۆشخانەی وێست ئای کە تایبەتە بە نەخۆشییەکانی چاو لەسەر شەقامی رووناکی شاری هەولێر کەوتەوە.

ئاگرەکە لە نهۆمی چوارەمی نەخۆشخانەکە بووە کە تایبەتە بە شوێنی مانەوەی دکتۆر و کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە.

بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە نەخۆشەکان کە لە نهۆمی یەک و دوودا بوون هێنرانە دەرەوە، دواتر ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.

 

كە ئاگرەكە لە نهۆمی چوارەم كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنیدان و تا ئێستاش زیانەكان نەزانراوە.