تایبەت بە هاوتاكردنی موچە به‌غدا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ هه‌رێم

18/12/2018 - 16:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 بەمەبەستی هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، حكومەتی عیراق داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات موچەی ئەو سێ توێژە لەگەڵ هاوشێوەكانیان لەعیراق یەكبخات.

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری كاروباری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاولكراوان راگەیاند: دوای واژۆكردنی كۆنووسی لیژنەكەمان بۆ هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەرنگەر لە بەغدا، كۆنوسەكەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم كردووە تاوەكو پەلە بكات لە گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و بودجەكەی لە بودجەی ٢٠١٩ جێبكرێتەوە.

وتیشی: دوای ئەوەی حكومەتی عیراق بڕیاریدا لەسەر هاوتاكردنی مینحەو ئیمتیازاتەكانی شەهیدان و زیاندانیانی سیاسی و كەمئەندانمانی سەنگەر، دەبێت حكومەتی هەرێمیش یاساو رێنماییەكانی هەموار بكاتەوەو بیگونجێنێت لەگەڵ یاساو رێنماییەكانی حكومەتی ناوەندی، بەڵام پێش ئەوەی بەغدا بڕیارەكە دەربكات، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو كارە بكەین و وەزارەتی شەهیدان و دارایی بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی تایبەتیان پێكهناوەو كاری لەسەر دەكەن.

ئەحمەد مام رەسوڵبۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی رایگەیاند: یەكێك لە رێنماییەكان، جیاوازی موچەی كەسوكاری شەهیدانە لە هەرێم، لەكاتێكدا لە حكومەتی ناوەندی ئەو جیاوازییە نییەو هەمووی یەك بڕە موچە وەردەگرێت، پێویستە حكومەتی هەرێمیش رێنماییەكانی هاوتای بەغدا بكات و جیاوازی لەنێوان موچەی شەهیدان نەهێڵێت.

 

ر.ق