د.شێركۆ جەودەت: بۆ بەرگریكردن لە ستەملێكراوان شەقام و خەباتی مەدەنی دەگرینەبەر

03/01/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرگریكردن لە ستەملێكراوان شەقام و خەباتی مەدەنی دەگرینەبەر.

 


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند:" تێڕوانینمان ڕوون و ئاشكرایە كە ئۆپۆزسیۆنێكی بوێر دەبین، سڵ ناكەینەوە لە هەر قورباییەك كە پێویست بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".

 


هەروەها ووتیشی: كاری ئۆپۆزسیۆنی بەشێوەی پیشەییانە دەیكەین، بەو مانایەی رێكاری مەدەنی و رێكاری داتا و رێكاری بەڵگە ئەگرینەبەر، هەموو رووبەرووبوونەوەكان دەكەین بۆ ئەوەی بەرگی لە ستەملێكراوانی هەرێمی كوردستان بكەین".

 


ئەوەشی خستەڕوو:" هۆڵی پەرلەمانی كوردستان دەكەینە شوێنی بەرگریكردن لە ستەملێكراوان، تەنانەت شەقام جوڵاندن و خەباتی مەدەنی، تێگەیاندنی رای گشتی، هەموو ئەوەی دەكرێ و دەتواندرێت بكرێت ئێمە پشت بەخوای گەورە دەیگرینەبەر".

 

 

س ب