كۆمسیۆن كارمه‌ندی نوێ داده‌مه‌زرێنێت

پێنج شەممە, 03 کانونی دووەم 2019 11:31
به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی كارمه‌ند بۆبنكه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق واده‌ی‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی‌ گرێبه‌ست ئاشكراده‌كات، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت،كارمه‌ندی نوێ داده‌مه‌زرێت.

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی عیراق، بنكه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه‌و كارمه‌ندی گرێبه‌ستیش بۆ بنكه‌كه‌كان داده‌مه‌زرێت، له‌ئێستادا ته‌نها كارمه‌ندانی پێشوی بنكه‌كانی ده‌رهێنانی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌ستبه‌كارده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراق، كارمه‌ندی نوێ به‌گرێبه‌ست بۆ بنكه‌كان داده‌مه‌زرێنرێت.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكرد، تائێستا له‌كۆی (24) ملیۆن كه‌س ته‌نها (11 ) ملیۆن و (800) هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی ده‌رهێناوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی‌ موالیدیان (2001)ه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، پێویسته‌ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌ربهێنن.

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌كی عیراقی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی هه‌بێت، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت تا سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كارته‌كه‌ ده‌رده‌هێنن.