بەغدا شێوازێكی دیكە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە پەیڕەودەكات

06/01/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دوایین زانیاری سەبارەت بەڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی پارەی تەرخانكراوی موچەی پێشمەرگە و فه‌رمانبه‌ران ئاشكرادەكات.

د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی موچەی پێشمەرگە بەردەوامە، فراكسیۆنە كوردییەكانیش كار بەو ئاڕاستەیە دەكەن هەر چۆنێك بێت موچەی پێشمەرگەو فەرمانبەران لە بەغداوە ڕەوانە بكرێت.

لەبارەی ناردنی موچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان، یاخود ئەو ژمارەیەی هەرێم داوای دەكات، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاشكرایكرد، ئەگەر حكومەتی عیراق بەو ژمارەیەی كە لای خۆی هەیە، موچەی پێشمەرگە یاخود فەرمانبەران رەوانە بكات، ئەوا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەداهاتی ناوخۆی، تەواوی موچەی موچەخۆرانی دابین بكات.