موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌كاتی خۆی دابه‌ش ناكرێت

یەک شەممە, 06 کانونی دووەم 2019 11:18
ئه‌گه‌ر چی  بڕیاربوو ئه‌مڕۆ موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی شێوازی  وه‌رگرتنی موچه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

 میدایه‌كی نزیك یه‌كێتی ئاشكرای كردوه‌ ، ئه‌مڕۆ ناتوانرێت موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شێوازی  وه‌رگرتنی موچه‌ی له‌بانكه‌كانه‌وه‌ گۆڕیوه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، پێشتر ئه‌فسه‌رێكی به‌شی موچه‌، موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌بانكه‌كان وه‌رده‌گرت و دواتر هه‌ر هه‌مان ڕۆژ دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ پێكهێنراوه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ دروستكردوه‌.

میدیاكه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، له‌(100%) ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی موچه‌ دواده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ 7ی 1ی 2019وه‌.

 ن.ش