سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتی

چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 11:32

ئه‌گه‌رچی بریار بووله‌م هه‌فته‌یه‌  پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ،به‌ڵام تا ئێستا كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كراوه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی  یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات ،  پارتی هەڵەیە.

 عوسمان بانیمارانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی رایگه‌یاند ، پارتی کۆسپ دروستدەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و دەیەوێت یەکێتی هەموو شت قبوڵ بکات و ببێت بە پاشکۆ، یەکێتی باجی قبوڵکردنەکانی پێشوی بەرامبەر پارتی دەدات، ئەگەر یەکێتی ئەم تاکڕەوییە قبوڵ بکات حزبەکەمان لەدەستدەدەین.

سه‌باره‌ت به‌  هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان یەکێتی و پارتی بانیمارانی ئاشكرای كردوه‌، مەسعود بارزانی دەڵێت من کەسەکانی شاندی یەکێتی دیاری دەکەم، ئەمەش کە لە هیچ عورفێکدا نییە سەبەبی سەرەکی بوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە، بۆیە ئێستا بەردەوام دووردەکەونەوە و لە ئێستاشدا کۆبوونەوە لەگەڵ پارتیدا قورسە، بەرپرسیارییەتییەکە لەسەر شانی مەسعود بارزانییە و دەبێت چاو لە شێوەی بەڕێوەبردنی مام جەلال بکات بۆ دۆخی کوردستان و عێراق و دەرەوەش و رێگای مام جەلال بگرێت، دەبێت بارزانی باوەش بۆ یەکێتی بکاتەوە نەک سەنگەری لێبگرێت.

بانیمارانی باس له‌ ناکۆکی ستراتیژی پارتی و یەکێتی ده‌كات و ده‌ڵێت: یەکێتی ئاگاداری چارەنووسی حکومەت، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان نییە و پارتیش ئەم دۆسیانەی قۆرخکردووە، پارتی لە بەغدایە و نایەتەوە کەرکوک و دەشڵێت کەرکوک دڵی کوردستانە، ئێمە شانازی بە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دەکەین و بە هەنگاوی عاقڵانە خەڵکی کەرکوک و شارەکەمان لە موئامارەی پارتی، عەرەبی سوننە، تورکیا و عێراق پاراست.

عوسمان بانیمارانی ئه‌وه‌شی بۆئێن ئارتی ئاشكرا كردوه‌، پارتی لە بەغداوە دێتە کەرکوک بەڵام یەکێتی لە کەرکوکەوە دەچێتە بەغدا.

 ن.ش