داوای لیستی سێ مانگی موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ كراوه‌

10/01/2019 - 14:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان داوای له‌سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كان كردوه‌ لیستی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوهی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاماده‌ بكه‌ن .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ، پەروەردەی دەربەندیخان،  ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکاتەوە، ئەوانەی وانەبێژیان هەیە تاکو ڕۆژی دووشەممە 14/1/2019، لیستی وانەبێژی هه‌رسێ مانگی كۆتایی ساڵی ( 2018)  ڕەوانەی پەروەردەکەیان بک

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌،  لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی، هەر لیستێک تاکو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نەگاتە بەشی ژمێریاری وانەبێژی لە پەروەردەی دەربەندیخان، ئەوا مافی وەرگرتنی کرێی وانەبێژەکانی لە دەست دەدات.

 ن.ش