ده‌رباره‌ی موچه‌ و بودجه‌ هه‌رێم دووبژارده‌ی خسۆته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارن

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 11:41
تا ئێستا هیچ به‌رچاو رونیه‌ك نیه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆموچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ینارد ، له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌دا ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ ده‌بردرێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر موچه‌ درووست ده‌كات ،ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌وه‌ نه‌بێت داهاتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكات ، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات ، له‌ باره‌ی بودجه‌ی 2019حكومه‌تی هه‌رێم  دوو بژارده‌ خستۆته‌  به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران،
 (سه‌لیم شوشكه‌یی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم دوو بژارده‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019ی عیراق داكۆكی له‌سه‌ربكه‌ین، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێم ڕۆژانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌ ڕه‌وانه‌بكات، ئه‌ویش (454 ) ملیار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و (67) ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،بژارده‌ی دوه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندنه‌بوو به‌ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌، ئه‌وكاته‌ نوێنه‌رانی كورد ته‌نها به‌رگری له‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن، نه‌ك له‌شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی، له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بابه‌تێكی فیدراڵییه‌.

شوشكه‌یی ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌،شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌رێم داهاتی خاڵه‌ گومرییه‌كان، ناوخۆو نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌وكاته‌ حكومه‌تی عیراقیش ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم كه‌ له‌بوجه‌دا هاتوه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی عیراق ده‌یه‌وێت، هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌خه‌می موچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌رده‌چن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌كه‌مترین حاڵه‌تی تێكچونی بابه‌تی سیاسی و ڕێگرتن له‌نه‌وت، ئه‌وكاته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌ی هاوڵاتیان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم دروستده‌بێت.

ن.ش