خشته‌ی موچه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكرا كرا

پێنج شەممە, 10 کانونی دووەم 2019 12:11

دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست كرا به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران ، وا بریاره‌ دابه‌ش كردنی موچه‌ به‌رده‌وام بێت و سەرچاوەیەک لە گه‌نجینه‌ی شاری هه‌ولێر خشته‌ی دابه‌ش كردنی هه‌فته‌ی داهاتووی ئاشكرا كرد .

سەرچاوەیەك له‌گه‌نجینه‌ی شاری هه‌ولێر به‌كوردیوی راگه‌یاند :  رۆژی یەکشەمه‌ی داهاتوو كه‌ده‌كاته‌ (13/1) مووچەی مانگی (10) ساڵی رابردووی    وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ،، رۆژی دووشەممە(14/1)  مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت، وه‌ رۆژی سێ شەممە (15/ 1) موچه‌ی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری دابه‌ش ده‌كرێت ،رۆژی چوارشەممە( 16/ 1)وەزارەتی ئەوقاف ، سامانە سروشتیەكان.

سه‌رچاوه‌ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ رۆژی پێنج شەممە( 17/1) مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دابه‌ش ده‌كرێت .

 ن.ش