به‌رپرسێكی پارتی بۆیه‌كێتی ،تۆڵه‌ به‌سه‌بره‌ ئه‌ما به‌زه‌بره‌

10/01/2019 - 17:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌نجامدانی سێ گه‌ری دانیشتن بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ، گفت و گۆكان هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوه‌،بریار بوو له‌م هه‌فته‌یه‌ جارێكی تر گه‌ری دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌كان نه‌كرا ،ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاشكرای ده‌كات ،یه‌ك پاكێجى لە عێراق و هەرێمی کوردستان به‌سه‌رچوو، ئێمه‌ بریندار كراوین تۆڵه‌ به‌سه‌بره‌ ئه‌مما به‌زه‌بره‌.

نورى حه‌مه‌عه‌لى رایگه‌یاند: دواخستنى گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ ئه‌ستۆى پارتى نییه‌ ئێمه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى یه‌كێتى و پاشان لایه‌نه‌كانى دیكه‌ین، ئه‌وان تا ئێستا لایان ڕوون نییه‌ و بڕیاریشیان نییه‌ چۆن به‌شدارى حكومه‌ت ده‌كه‌ن جگه‌ له‌وه‌ى داواى پشكى زیاتر له‌ پێگه‌یان ده‌كه‌ن

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، پێمانوایه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت فشار له‌ پارتى بكه‌ن تا سه‌نگى خۆیان زياتر بكه‌ن و پۆستى زیاتر وه‌ربگرن، ئه‌گینا پارتى له‌ ڕووى چه‌ندێتییه‌وه‌ به‌ پێگه‌كه‌ى زۆر له‌و هێزانه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن، لایه‌نه‌كان هۆكارن بۆ پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت ئه‌گینا پارتى ئاماده‌یه‌ و ته‌شكیله‌ى حكومه‌ت دانراوه‌، ئه‌وه‌ش ناگاته‌ ئه‌وه‌ى هه‌رچى پله‌ و پۆسته‌ دابه‌شبكرێت جه‌ماوه‌رى پارتى ئه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ قبوڵ ناكات.

نورى حه‌مه‌عه‌لى راشیگەیاند، یه‌كێتى داواى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كات و به‌پشكى خۆى ده‌زانێت، به‌ڵام  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به‌شدارى پێبكه‌ین نه‌ك له‌لایه‌نێكدا پۆسته‌كان درێژبكه‌ینه‌وه‌.

 ده‌رباره‌ى یه‌كپاكێجى لە پۆستەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان نوری حەمەعەلی ئه‌وه‌شی بۆخه‌ندان ئاشكرا كردوه‌، نامانه‌وێت تێهه‌ڵكێشى مه‌سه‌له‌كان بكرێت و پرسه‌كان جیاوازن، پێشتر ئێمه‌ یه‌كپاكێجیمان قبوڵبوو، به‌ڵام كه‌ ئه‌وه‌ تێكدرا و دواتر وترا پارتى وه‌ك شێرێكى بریندار وایه‌ و پارتییان برینداركرد ئێمه‌ش پێمان وایه‌ تۆڵه‌ به‌سه‌بره‌ ئه‌مما به‌زه‌بره‌.

ن.ش