دوو بەرپرسی باڵای ئێران سەردانی كەركوك دەكەن

11/01/2019 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران و نوێنەرێكی تایبەتی (عەلی خامنەئی) سەردانی كەركوك دەكەن و لەگەڵ توركمانی شیعەو بەشێك لە عەرەبە شیعەكانی شارەكە كۆدەبنەوە.

هەریەكە لە (موجتەبا حوسێنی) نوێنەری (عەلی خامنەئی) ڕێبەری باڵای ئێران، بە یاوەری (عەلی ئیقبالپور) فەرماندەی سوپای پاسداران و نوێنەری (قاسم سولەیمانی) بە نهێنی سەردانی كەركوكیان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندێكی حەشدی شەعبی سەردانەكەی بۆ ئەو دوو بەرپرسەی ئێران ڕێكخستووە، ئەوان چوونەتە‌ گوندی بەشیری توركمان نیشین، هەروەها سەردانی حوسێنیەی (ئیمام زەینولعابدین) یان كردووە لە شارۆچكەی داقووق، دواتر چوونەتە شارۆچكەی خورماتوو لە سنوری پارێزگای سەڵاحەددین، هەروەها چوونەتە شارەدێی ئامرلیش.
سەرچاوەیەك بۆ ڕۆژنیوزی ڕایگەیاندووە، سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك كۆڕێكی بۆ (موجتەبا حوسێنی) ڕێكخستووە دەربارەی پێكەوەژیان لە شارەكە.

كەركوك لە ئێستادا بۆتە شوێنی ململانێی هێزە هەرێمییەكان، توركیاش بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە شارەكە هەوڵی جدی دەدات بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەو لە ئێستاشدا ئێران هاتۆتە نێو ململانێی شاركە.

 

 

ئـ . كـ