مەلایەكی بەناوبانگی كورد كۆچی دوایی كرد

11/01/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

زانای بەناوبانگی كورد، مامۆستا مەلا عەبدولكەریم یوسفی (سوورەزە) لە شاری سنە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ئێوارەی دوێنێ‌ مامۆستا (مەلا عەبدولكەریم سوورەزە) بە هۆی نەخۆشی و پیرییەوە لە ماڵی خۆی لە شاری سنە كۆچی دوایی كرد.

دوای بڵاوبوونەوەی كۆچی دوایی مامۆستا خەڵكێكی زۆر لە سەرانسەری پارێزگای كوردستان و بە تایبەت شاری سنەوە بەڕێككەوتن بۆ بەردەم ماڵی مامۆستاو لە بەردەم مزگەوتی (شێخ سەلیمی سنە) ئامادەی مەراسیمی نوێژی مردووی ئەم زانا پایەبەرزو خواناسە بوون.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی (دارولئیحسان) ەوە تەرمی مامۆستا بەرەو گۆڕستانی (شێخ موحەمەد باقر) بەڕێ بكرێت و هەر لەوێ بنێژرێت.

 

 

ئـ . كـ