بەفر بارینێكی دیكە بەرٍێویە، ئەمجارە هەولێریش دەگرێتەوە

هەینی, 11 کانونی دووەم 2019 15:13

ماڵپەڕی www.accuweather.com  تایبەت بە کەش و هەوا ئاشکرایکرد جارێکی دیکەش بەفر لە ناو شاری سلێمانی و دهۆکدا دەبارێت و هەولێریش دەگرێتەوە.


بە گوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی www.accuweather.com، کە ماڵپەڕێکی ئەمریکییەو پپێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای سەرجەم ناوچەکانی جیهان دەخاتەڕوو، لە ڕۆژی ١٢ی مانگەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


ئەو ماڵپەڕە پێشبینیش دەکات کە لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە و دوای حەوت ڕۆژی دیکە بەفر لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ببارێت.

هەروەها بەپێ پێشبینەكانی ئەو ماڵپەرە ئەمجارە لە ناو سەنتەری پارێزگای هەولێریش بەفر دەبارێت.