مەلا بەشیر رونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم وێنەیە بڵاوكردەوە

11/01/2019 - 18:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

مەلا بەشیر، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو وێنەیە بڵاوكردەوە، كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكردۆتەوە و باسی لەوەكردووە، كە ئەو شوێنە خانەی بەساڵاچوانە و هەموویان بە پێڵاوەوە هاتوچۆ دەكەن.

دەقی رونكردنەوەكە:

روونكردنەوە..

ئێمە وەكو نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق روونكردنەوە لەسەر ئەم وێنەیەی دكتۆر بەشیر دەدەین كە لە میانەی بەسەركردنەوەی خانەی بەساڵاچووان و توشبووانی نەخۆشی دەروونی گیراوە و دكتۆر بەشیر بە پێڵاوەوە چووەتە ژوورەوە..

ئێمە ئەوە رادەگەیەنین كە ئەندامانی ئەم خانەیە خۆشیان بە پێڵاوەوە هاتووچۆی ژوورەوە دەكەن هەروەك لە وێنەكە دیارەو رایەخی ژوورەكان بێ نوێژە.

هیوادارین رۆژنامەنووسان و خەڵكی خۆشەویستیش لە بینینی وێنەیەكی جیاواز داوای زانیاری تەواو بكەن نەك وێنە و زانیاری هەڵە بڵاوبكەنەوە..

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق