شوێنێکی تر بۆ وەرگرتنی مووچەی رۆژی یەکشەممە زیادکرا

11/01/2019 - 18:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمەوە ئاشکرابوو کە شوێنێکی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچە لە رۆژی یەکشەممەدا زیاددەکرێت.


لەو رووەشەوە ئەمڕۆ هەینی 2019/1/11 سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزارەتی داراییەوە رایگەیاندوە: "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی یەكشەممه جگە لە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابەش بکەن".