بۆڵتۆن : توركیا پەیمانیداوە زیان بە كوردەكان ناگەیەنێت

12/01/2019 - 08:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ڕایگەیاند، وتووێژی نێوان سوپای ئەمریكاو توركیا بەردەوامە لەسەر كوردەكان و سوریاو هەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت بە هیوای دەرەنجامێكی كە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە پەسەند بكرێت.

(جۆن بۆڵتۆن) راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە وتووێژێكی ڕادیۆییدا وتی، (دۆناڵد ترامپ) و وەزیری دەرەوە (مایك پەمپیۆ) لەوە تێگەیشتوون كە توركیا پەیمانیداوە زیان بەو كوردانە ناگەیەنێت كە لەگەڵماندا شەڕی دژ بە داعشیان كردووە.

بۆڵتۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو، پاراستنی كوردەكانی هاوپەیمانی واشنتۆن مەرجی پێشوەخت دەبێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كە لە دوێنێوە دەستیپێكرد، بەڵام دواتر رەت كرایەوە.

بۆڵتۆن لە وتووێژێكەدا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێمە لەم وتووێژانەی نێوان سوپای هەردوو وڵاتدا هەوڵی بۆ دەدەین مسۆگەركردن و پرۆتۆكۆڵ و هەنگاوەكانە كە هەموولایەك ئاسوودەبن لەسەر بەڕێوەچوونی هەنگاوەكان و ئێمە هیوادارین ئەم وتووێژانە كە هەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن دەرەنجامێكی وەهای هەبێت كە لەلایەن هەردوولاوە پەسەند بكرێت.

 

 

ئـ . كـ