ئەمریكا لە كەركوك كۆبوونەوەی تایبەت سازدەكات

12/01/2019 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی رابردوو فەرماندەی هێزی دژە تیرۆری عێراقی بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە شاری كەركوك و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە ئەنجامدا، دوێنێ‌ ئەمریكییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەی لەناكاویان ئەنجامدا.

زانیارییەكانی كەركوك 24 باس لەوەدەكەن، دوێنێ‌ شاندێكی ئەمریكییەكان چوونەتە نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك و بۆ ماوەی 3 كاتژمێر كۆبوونەوەی تایبەتیان ئەنجامداوەو بەبێ‌ ئەوەی هیچ زانیارییەك ئاشكرا بكرێت.

كۆبوونەوەی ئەمریكییەكان و بەرپرسانی شاری كەركوك لەكاتێكدایە كە لە حاڵی ئێستادا ناوەناوە هێزی ئەمریكا دەچێتە سنوورەكەو دەست دەكەن بەنیشتەجێ‌ بوون.

 

ئـ . كـ