‌ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن

12/01/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه‌ و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كورديوى  راگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2019، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ی  وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئەوەشی راگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو ‌6ی کانوونی دووەمی 2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018، دەستپێکردووە تائێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی مووچەیان وەرگرتوە.